+ 964 750 493 5029
ئەم ئیمەیڵە پارێزراوە لە سپام, پێویستە جاڤا سکریپت چالاک بکەیت بۆ بینینی.
هەڵسەنگاندنى بەکارهێنەر: 5 / 5
زۆر جار ئێمە هەندێک زانیاری یان وێنە یان ڤیدیۆ یان هەر فایلێکی تایبەتمان هەیە لە هاردی
کۆمپیوتەرەکەمان ترسی ئەوەمان هەیە دوای سرانەوەی فایلەکان لە هاردی کۆمپیوتەرەکەمان
فایلکان جارێکی تر بهێندرێتەوە بە بەرنامەکانی ریکۆڤیری ( Recovery ) کە کاتێک ئارەزوو بکەین
هاردی کۆمپیوتەرەکەمان وەلا بنێن لەبەر هەر هۆکارێک بێت، جا بۆ ئەوەی بتوانین هەموو فایلە
سراوەکانی ناو کۆمپیوتەرەکامان بە یەکجارەکی بسرینەوە و جارێکی تر بە بەرنامەکانی ریکۆڤێری
نەهێندرێتەوە ئەوا دەتوانیت بەرنامەی ( Disk redactor 1.2 ) بە کاربهێنین بۆ ئەم مەبەستە کە
کاری بەرنامەکە بریتیە لە سرینەوەی فایلە سراوەکان لە هارد و میمۆری و ... هتد بە یەکجارەکی
بۆ ئەوەی جارێکی تر بە هیچ بەرنامەیەکی ریکۆڤێری فایلەکان نەهێندریتەوە.
داگرتنەکان: بەرنامەی Disk redactor 1.2 (1 دەنگ) پاراستن-ویندۆز پێنج شەممە, 30 ئازار 2023 10:36 MS Windows 396.84 KB 38 دابەزاندن
لێرەدا بەرنامەی ( 7.1 Secret Folder ) بۆ ئامادە کردوون کە بەرنامەیەکی بە خۆرایە و زۆر چاکە کە
کاری بەرنامەکە بریتیە لە قوفڵ کردن و شاردنەوەی فۆڵدەرەکان بە وشەی نهێنی ( Password )
کە دەتوانیت فۆڵدەرێک یان کۆمەڵێک فۆڵدەر بە یەکەوە بیان شاریتەوە و قوفڵیان بکەیت هەروەها
هەر کاتێک وشەی نهێنیت لە یاد چوو دەتوانیت لە رێگایی ( E-mail ) بیهێنیتەوە کە کاتێک پێشتر
داخڵی بەرنامەکەت کردووە.
کلیک لێرە بکە بۆ زانیاری بە ڤیدیۆ
زۆر جار کێشەمان بۆ دروست دەبێت لە کاتی کردنەوەی نامەی ئەلیکترۆنی ( E-mail ) لە بەرنامەکانی
کردنەوەی ( E-mail ) یان لە رێگایی ماڵپەری فەرمی ( E-mail ) ەکە بۆمان ناکرێتەوە جا بۆ چارەسەری
ئەم کێشانە دەتوانین سەردانی ئەم ماڵپەرەی خوارەوە بکەن بۆ کردنەوەی ( E-mail ) ەکانتان بێ کێشە .
کلیک لێرە بکە
ئێمە کاتێک کار لەسەر کۆمپیوتەر دەکەین رەنگە کۆمەڵێك زانیاری گرینگ لەسەر کۆمپیوتەرەکەمان
بە کاربهێنین وەکو داخڵ کردنی وشەی نهێنی یان ماستەر کارت یان هەر زانیارێكی تری نهێنی
جا کاتێک ئێمە هەوڵی ئەوە دەدەین زانیاریەکان لەسەر کۆمپیوتەرەکامان بسرینەوە لە رێگایی
( Delete) کردنی فایلەکان ئەو فایلانەکان بە یەکجارەکی لەناو کۆمپیوتەرەکەمان ناسرێتەوە بەڵکو
هەرکاتێک بەرنامەیەکی ( Recovery ) هێنانەوەی فایلەکان بە کاربهێنرێت فایلە سراوەکان دووبارە
دەدۆزرێنەوە جا بۆ ئەم مەبەست بەرنامەی ( Eraser ) دەتوانێت بە شێوەیەک فایلەکان بسرێتەوە
کە جارێکی تر بە هیچ بەرنامەیەکی ( Recovery ) هێنانەوەی فایلەکان نەهێندرێتەوە.
بەرنامەی Eraser 6.2 (1 دەنگ) پاراستن-ویندۆز شەممە, 18 شوبات 2023 11:20 MS Windows 8.35 MB 53 دابەزاندن
لێرەدا فەرهەنگی ( Construction Dictionary ) بۆ ئامادە کردوون کە فەرهەنگێکی کوردیە زۆر چاکە
کە زیاتر لە ٦٧٠٠٠ وشەی لەخۆوە گرتووە کە دەتوانێت وشە لە ئینگلیزی وەرگێر بکات بۆ کوردی بە
پێچەوانەوەش کە وشەکان لە زۆربەی بوارەکانی تێدایە و بە تایبەتی لە بواری ئەندازیاری .
فەرهەنگی Construction (1 دەنگ) فەرهەنگەکان دوو شەممە, 13 شوبات 2023 16:37 کوردی MS Windows 3 MB 128 دابەزاندن
لێرەدا چەند ماڵپەرێکم بۆ ئامادە کردوون کە لە رێگایی ئەم ماڵپەرانەوە دەتوانین زۆر بە ئاسانی نامەی
ئەلیکترۆنی ( E-mail ) بە دەست بهێنین هی کۆمپانیاکان یان هی کەسانی تر ئەویش بە داخڵ کردنی
ناوی ماڵپەرەکە لەناو ماڵپەرەکان یان داخڵ کردنی ناو کەسەکە لەناو ماڵپەرەکان کە بە پێی توانا
نامە ئەلیکترۆنیەکانت بۆ ئامادە دەکات .
تێ بینی : پێویست بە خۆتۆماکردن دەکات لەناو ماڵپەرەکان بۆ بە دەست کەوتنی نامە ئەلیکنترۆنیەکان.
ماڵپەری یەکەم ماڵپەری دووەم ماڵپەری سێ یەم
بەرنامەی ( Adobe InDesign ) یەکێکە لە بەرهەمەکانی کۆمپانیایی ( Adobe ) کە بەرنامەیەکی زۆر
چاک و بەهێزە بۆ کاری دیزاین کردن بە تایبەتی بۆ دروست کردنی دیزاینی رۆژنامە و پرۆشۆ و
پۆشتەر و ... هتد کە کەرستەی زۆری تێدایە بۆ دیزاین کردن لەم بوارەدا جا لێرەدا زینجیرەک لە
فێرکاریم بۆ ئامادە کردوون بە زمانی کوردی بە ڤیدیۆ دەربارەی ئەم بەرنامە.
کلیک لێرە بکە بۆ بینینی فێرکاریەکە
لێرەدا چەند کورتکراوەیەکی کۆمپیوتەرم بۆ ئامادە کردوون بە نووسراو کە بە هۆی کیبۆردەوەی
کۆمپیوتەر ئەنجام دەدرێت بۆ گەیاندنی بە ئامانجەکە وەکو کورتکراوەی ( Ctrl + C ) بۆ کرداری
کۆپی کردن.
کلیک لێرە بکە بۆ بینینی کورتکراوەکان
هەروەک دەزانن هاردی کۆمپیوتەر دوو جۆر ستایل لەسەری کار دەکات کە ئەویش ستایلی جۆری
( GPT - MBR ) هەرجۆرێکیان بە شێوەیەک کار دەکەن و بە جۆرێکی جیاواز پشتگری سیستەمەکان
دەکەن جا لێرەدا چەند وانەیەکم بۆ ئامادە کردوون بە ڤیدیۆ بە زمانی کوردی بۆ زانیاری
زیاتر دەربارەی ئەم ستایلانە و لەگەڵ جیاوازیان.
کلیک لێرە بکە بۆ فێرکاریەکە
کۆمپانیایی گۆوگڵ لە بەشی ( Google Digital Workshop ) کۆمەڵیک زۆر لە کۆرسی بۆ ئامادە کردوون
کە دەتوانین لەگەڵ فێربوونی بەشەکان و وەرگرتنی کۆرسەکان بروانامەش بە دەست بێنن کە دەتوانین
دیاری بکەن ماوی چەند بێت کۆرسەکە یان لە چ ئاستێک دابێت هەروەها لە چ بەشێک دابێت یان
کۆرسەکە لە کامە بەشدا بێت یان ... هتد .
کلیک لێرە بکە بۆ سەردانی کردنی بەشەکە
پەڕەى 1 لەکۆى 66 پەڕەدا